کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چوار تیرۆرستی داعش لە كەمپی ئەلهول كوژران

.

03:23 PM - 23/09/2022


هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەپشتیوانی هێزەكانی سوریای دیموكرات پیلانێكی چەكدارانی داعشیان بۆ هێرشكردنە سەر كەمپی هۆڵ شكستپێهێنا.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا لەڕاگەیەندراوێكدا بەرپەرچدانەوەی هێرشێكی خۆكوژی تیرۆرستانی داعشی بۆ سەر كەمپی هول لەرۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند كەزیاتر لە 60 هەزار ئاوارە و ژن و منداڵی چەكدارانی داعشی تێدایە، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردووە: چەكدارانی داعش بەدوو ئۆتومبێلی بۆمبڕێژكراو هەوڵیانداوە هێرشبكەنە سەر كەمپەكە، بەڵام بەپاڵپشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئۆتۆمبێلی یەكەم لەدووری 20 كیلۆمەتر تەقێندراوەتەوە و ئۆتۆمبێلی دووەمیش دەستی بەسەردا گیراوە و 4 تیرۆرستیش كوژراون و تیرۆرستێكیش دەستگیر كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە