کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڕیاریدا رێكاری یاسایی لە دژی خۆپیشاندەران بگرێتە بەر

.

02:58 PM - 23/09/2022


غولام موحسین ئاژەیی، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری لە ئێران، بە نووسراوێكی رەسمی داوای لە دادگاكانی ئەو وڵاتە كرد، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری شارەكانی ئێران و پاراستنی ئاسایشی ژیانی هاووڵاتیانی ئێران، رێوشوێنی یاسایی پێویست بگرنە بەر.
ئەوەش لەكاتێكدایە دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە بنكەیەكی پۆلیسی شاری تاران، خۆپیشاندان لە شارە جیاوازەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەگشتی و ژمارەیەك شاری گەورەی ئێران دەستی پێكرد.
هاوكات ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران، لە ئەمریكاوە رایگەیاند: بڕیاریداوە لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر دۆسێیەی ژینا ئەمینی ئەنجام بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە