کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی هاووڵاتیانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بەردەوامە

.

02:53 PM - 23/09/2022


میدیا رەسمییەكانی ئێران، سەبارەت بە ئاڵۆزیی و ناڕەزایەتییەكانی ئەو وڵاتە رایانگەیاند: خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی هاووڵاتیان بەردەوامە و هاوكات رێژەی كوشتن و گیانلەدەستدان و برینداربوونی خۆپیشاندەران و هێزەكانی پۆلیسیش لە زیادبووندایە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، میدیاكانی ئێران، گیانلەدەستدانی ٢٦ خۆپیشاندەریان لە رۆژهەڵاتی كوردستان راگەیاند، بەڵام بەوتەی لێپرسراوانی ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەكانی ئێران زیادی كردووە.
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان، دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، هاووڵاتییەكی دانیشتووی شاری سەقز دەستیپێكردووە، كە لە بنكەیەكی پۆلیسی ئیرشادی كۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لەدەستدا. خێزانەكەی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، پۆلیسی ئیرشاد و ئەخلاق بە كوشتنی ژینا ئەمینی بە هۆی حیجابەوە تۆمەتبار دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە