کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناپۆلی نزیكە لە یەكلاییكردنەوەی چارەنووسی كەیلۆر ناڤاس

.

02:51 PM - 23/09/2022


هەر تایبەت بە هەواڵی گواستنەوەی یاریزانان، بەرپرسانی یانەی ناپۆلی گرنگییەكی زۆر بە تواناكانی كە یلۆر نا ڤاسی كۆستا ریكی و گۆڵچی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەدەن و بە پێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵیش بەرپرسانی ئەو یانە ئیتاڵییە هەموو هەوڵێك دەدەن لە نزیك تریان كاتدا بۆندی ئەو گۆڵچیە بە سوودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە/ سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەكەن : بەرپرسانی یانەی ناپۆلی بە نیازن لە ماوەی داهاتوودا جارێكی تر گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی پی ئێس جی دەست پێ بكەن، ئەویش تا بتوانن لە نزیك ترین كاتدا چارەنووسی نا ڤاس یەكلایی بكەنەوە و لە میركاتۆی زستانەی داهاتووشدا بیبەنە ریزەكانیان، سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لەوەش كردووە : نا ڤاس ئارەزوویەكی زۆری هەیە ریزەكانی پاریس سان جێرمان بەرەو و ناپۆلی بە جێ بهێڵێت و لە میركاتۆی هاوینەی رابردووشدا لەگەڵ ئەو یانەیە گەیشتۆتە رێكەوتنی سەرەتایی، سەرچاوەكانی هەواڵ ئەوەشیان راگەیاندووە : كە یلۆر نا ڤاسی تەمەن 35 ساڵ فشارێكی زۆری خستۆتە سەر ئیدارەی یانەكەی تا لە نزیك ترین كاتدا لەگەڵ بەرپرسانی ناپۆلی رێكبكەون، ئەویش تا بتوانێت لە مانگی یەكی داهاتوودا روو لە ریزەكانی ئەو یانەیە بكات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە