کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چێڵسی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی جۆسكو گڤاردیۆڵ دەستپیكردووە

.

02:50 PM - 23/09/2022


بەرپرسانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە شێوەیەكی رەسمی هاتۆتە سەر هێڵ تا لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستێك لەگەڵ جۆ سكۆ گڤار دیۆڵی كرواتی و بەرگریكاری بە توانای یانەی لایپزیگی ئەڵمانی ئیمزا بكەن و ناوبراویش لە میركاتۆی زستانەدا ببەنە یاریگای ستامفۆرد بریچ، تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت ئاشكرای كردووە : بەرپرسانی یانەی چێڵسی بە شێوەیەكی رەسمی پەیوەندیان بەڕێوەبەری كارەكانی گڤار دیۆڵەوە كردووە، ئەویش لە پێناو ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا رەزامەندی ناوبراو بەدەست بهێنن و گرێبەستێكی سەرەتایی لەگەڵدا ئیمزا بكەن، تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت ئاماژەی بەوەش كردووە : لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بەرپرسانی بلوز لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی یانەی لایپزیگ ئەنجام دەدەن و بۆندێكی گرانبەهاشیان پێشكەش دەكەن ، تا بتوانن بۆندی ئەو یاریزانە بە سوودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە و پێش سەرجەم یانەكانی ئەوروپا گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بكەن، هەروەها بە پێی زانیارییەكانی تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت : بەرپرسانی یانە لەندەنیەكە لە گواستنەوەی جۆ سكۆ گڤار دیۆڵی تەمەن 20 ساڵ دووچاری ئاستەنگیەكی زۆر نابنەوە، بە تایبەتی لە كاتێكدا كە ئەو یاریزانە چەند جارێك داوای لە بەرپرسانی لایپزیگ كردووە كە رێگەی پێ بدەن لە ماوەی داهاتوودا روو لە ریزی یانەیەكی دەرەوەی ئەڵمانیا بكات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە