کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەلجیكا یەكەم بردنەوەی لە مۆندیالی باسكە تۆماركرد

.

02:42 PM - 23/09/2022


لە یارییەكی تری جەولەی دووەمی مۆندیالی باسكەی كچان، هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیكا و كۆریای باشوور بەیەك گەیشتن، لەگەڵ دەست پێكی یاریەكەدا كچانی بەلجیكا باشتر دەركەوتن و لە چارەكی یەكەمیشدا بە 26 خاڵ بەرامبەر بە 12 خاڵ براوەبوون، لە چارەكی دووەمیشدا یاریزانانی بەلجیكا لەسەر ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و بە 24 خاڵ بەرامبەر بە 18 خاڵ بردنەوەیان تۆماركرد، لە چارەكی سێیەمدا یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە لە تۆماركردنی خاڵەوە نزیك بوون و لەو چارەكەشدا كچانی كۆریا بە 20 خاڵ بەرامبەر بە 19 خاڵ هەڵبژاردەی بەرامبەریان دووچاری شكست كرد، لە دوا چارەكی یاریەكەشدا یاریزانانی بەلجیكا گەرانەوە پێشكەش كردنی ئاستە بەرزەكەیان و ئەو چارەكەشیان بە 15 خاڵ بەرامبەر بە 11 خاڵ بردەوە، لە كۆتاییشدا كچانی بەلجیكا یارییەكەیان بە 84 خاڵ بەرامبەر بە 61 خاڵ لە كچانی كۆریای باشوور بردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە