کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چین بە ئەنجامێكی گەورە لە بۆسنە و هەرسكی بردەوە

.

02:41 PM - 23/09/2022


لەلایەكی ترەوە و لە رووبەروو بوونەوەیەكی گرنگی جەولەی دووەمی مۆندیالی باسكەی كچان، هەڵبژاردەی چین بەرامبەر بە هەڵبژاردەی بۆسە و هە رسك یاری كرد، لە چارەكی یەكەمدا یاریزانانی چین كۆنترۆڵی نێو یاریگایان گرتە دەست و توانیشیان بە 26 خاڵ بەرامبەر بە 21 خاڵ بردنەوە دەستەبەر بكەن، لە چارەكی دووەمدا كچانی چین لەسەر ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و بە 24 خاڵ بەرامبەر بە 10 خاڵ بردنەوەیان تۆماركرد، لە چارەكی سێیەمیشدا یاریزانانی چین باشتر دەبیندران و لەو چارەكەشدا بە 32 خاڵ بەرامبەر بە 15 خاڵ براوەبوون، سەرەرای ئەوەی لە دوا چارەكی یاریەكەدا یاریزانانی چین لەسەر ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام نەبوون، بەڵام ئەو چارەكەشیان بە 16 خاڵ بەرامبەر بە 5 خاڵ بردەوە، لە كۆتاییشدا یارییەكە بە 51 خاڵ بەرامبەر بە 98 خاڵ لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی كچانی چین تەواو بوو .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە