کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵبژاردەی لیشتنشتاین (0-2) بە هەڵبژاردەی ئەندۆرا دۆڕا

.

02:34 PM - 23/09/2022


لە یارییەكی گروپی یەكەمی ئاستی چوارەمیشدا، هەڵبژاردەی ئەندۆرا لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی هەڵبژاردەی  لیشتن شتاین بۆوە، دوای تەنها 4 دەقیقە لە دەست پێكی یارییەكە ئە لبێرت  رۆ ساس  گۆڵی پێشكەوتنی هەڵبژاردەی میوانی تۆماركرد و گێمی یەكەمی یارییەكەش هەر بەو گۆڵە كۆتایی پێهات، لە گێمی دووەمیشدا یاریزانانی ئە ندۆرا  لەسەر ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و دوای هەوڵێكی زۆریش، سەرەنجام لە دەقیقەی 81 دا جوان سیر ڤۆس گۆڵی دڵنیایی پێ بەخشین، سەرەنجام ئەند ۆرا توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام  لیشتن شتاین دووچاری شكست بكات و دووەم بردنەوەش لە ركابەرییەكانی نەیشنس لیگ تۆمار بكات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە