.
02:28 - 23/09/2022
لە یارییەكی تری جەولەی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی نەیشنس لیگ و لە ركابەرییەكانی گروپی یەكەمی ئاستی سێیەم، هەڵبژاردەی توركیا لە یاریگای با شاك شەهیری تایبەت بە خۆی رووبەرووی هەڵبژاردەی لۆكسمبۆرگ بۆوە، لە دەقیقەی 9 دا ما رڤین مارتی نێز بەربەستی یەكسان بوونی شكاند و گۆڵی پێشكەوتنی هەڵبژاردەی میوانی تۆماركرد، دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی توركیا فشارێكی زۆریان خستە سەرگۆڵی هەڵبژاردەی بەرامبەر و هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 16 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هەژماركرد و جەنگیز ئوندە ریش توانی بە شێوەیەكی سەركەوتوو ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە، لە ناوەراستی گێمی یەكەمدا یارییەكە بەهێزییەكی زیاتری بەخۆوە بینی و لە دەقیقەی 37 یشدا دا نێڵ سینا نی گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەی لۆكسم بۆرگی تۆماركرد، بەڵام دوای تەنها دوو دەقیقە لەو گۆڵە ما كسیم شانۆ بە هەڵە گۆڵێكی لە هەڵبژاردەكەی تۆماركرد و ئەنجامەكەی بۆ توركیا یەكسان كردەوە، لە گێمی دووەمدا یاریزانانی میوان باڵادەست بوون و لە دەقیقەی 69 شدا گۆڵی سێیەم و پێشكەوتنیان لە رێگەی جیر سۆن رۆدری گێزەوە تۆماركرد، بەڵام لە پێش كۆتایی هاتنی كاتی یاسایی یارییەكە بە چەند دەقیقەیەك و بە دیاری كراوی لە دەقیقەی 87 دا ئیسماعیل بۆ كسك ئەنجامەكەی بۆ هەڵبژاردەی توركیا هاوسەنگ كردەوە و یارییەكەش بە سێ گۆڵ هەردوو هەڵبژاردە مایەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە