کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشتیەكی سەربازی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی گەیشتە كۆریای باشوور

.

01:48 PM - 23/09/2022


بەمەبەستی بەشداریكردن لە مانۆڕی سەربازی هاوبەشی نێوان ئەمریكا و كۆریای باشوور كەشتی سەربازی فڕۆكەهەڵگری یو ئێس ئێس ڕۆناڵد ڕیگان گەیشتە بەندەری بوسانی كۆریای باشوور، ئەوەش دەبێتە یەكەم مەشقی هاوبەشی نێوان ئەو دوو وڵاتە كە كەشتییەكی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی لە ناوچەكەدا بەشدار بێت لە ساڵی 2017ەوە، ئەوەش لە كاتێكدایە كە هەردوو حكومەتی واشنتۆن و سیئۆل دەیانەوێت هێزی خۆیان لەبەرامبەر هەڕەشەكانی حكومەتی كۆریای باكوور پیشانبدەن، هاوكات هەردوو وڵاتی هاوپەیمان ئەمساڵ مەشقە سەربازییە بەرفراوانەكانیان زیادكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە