کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هۆكارێكی نوێی لەناوچوونی داینەسۆرەكان ئاشكرا كرا

.

01:44 PM - 23/09/2022


ژمارەیەك زانا و پسپۆڕی شوێنەوارناسی ، لە نوێترین توێژینەوەیاندا، هۆكارێكی نوێی لەناوچوونی داینەسۆرەكانیان ئاشكرا كرد. هاوكات لە توێژینەوەكەیاندا، تەئكیدیان لەوە كردەوە، سەرەڕای هۆكاری دەرەكی و سروشتی، هۆكاری ناوەكی یەكێك بووە لە هۆكارە سەرەكییەكان بۆ كەمبوونەوەی ژمارەی داینەسۆرەكان لە سەر زەوی.
زانا چینییەكان، سەبارەت بە تویژینەوەكەیان ئاماژەیان بەوەكردووە: لە رابردوو لێكۆڵینەوەیان لە 1000 پاشماوەی هێلكە و توێكڵی هێلكەی بە بەردبووی داینەسۆرەكان كردووە و بۆیان دەركەوتووە، بە هۆی خواردن و شكاندنی هێلكەی داینەسۆرەكان و خواردنی داینەسۆرە بچووكەكان لەلایەن گەورەكانەوە، جۆرەكانیان كەم بووەتەوە. هەروەها بە هۆی بوركان و نەیزەكە زۆرەكانیشەوە، داینەسۆرەكان لە سەر زەوی لەناوچوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە