کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کۆسرەت رەسول عەلی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵ (مەجید میرخان) دەردەبڕێت

.

01:40 PM - 23/09/2022



بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری کاک مەجید میرخان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دیارو ناسراو، فەرماندەی سەربازی، کەسایەتی ناسراو و خەباتگێڕی کورد کاک (مەجید میرخان)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
هەڤاڵ مەجید میرخان لەژیانی خۆیدا وەک تێکۆشەرو قارەمانێکی ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کەسایەتییەکی دیارو ناسراوی ناوچەکە خزمەتێکی زۆری کردو بەشی زۆری ژیانی بۆ ئەم کاروان و خەباتە تەرخان کرد، خزمەتێکی بەرچاوی پێشکەش کردو رۆڵی دیارو بەرچاوی هەبوو، بەداخەوە بەکۆچی دوایی هەموومان دڵگران و خەمبار بووین.
بۆ ئەم کۆستە و لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی هەموو لایەک دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.


کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە