کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەى کۆچکردوو مەجید میرخان دەكات

.

10:56 - 23/09/2022

بەڕێزان خێزان و خانەوادەى کۆچکردوو مەجید میرخان
 
بەڕێزان عەقید کاروان و هاوڕێ و هەڤاڵانی کۆچکردوو


بەبیستی هەواڵى کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین (مەجید میرخان) نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو پێشمەرگە و خەباتکار و سیاسەتمەدارێکی بەئەمەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.

خواى گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە