کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێرگی لاڤرۆڤ: ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دژی ڕوسیا فۆبیای ئۆكرانیەكانە

.

10:52 AM - 23/09/2022


سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەكۆبوونەوەی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاند ئەو ڕیفراندۆمانەی كە ڕایانگەیاندووە لەچەند ناوچەیەكی ئۆكرانیا وەڵامێكە بۆ دژایەتی  و چەواشەكارییەكانی حكومەتی ئۆكرانیا.
 سەبارەت بە خستنە ئەركی سەربازانی یەدەگی ڕوسیا وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئەوەی خستەڕوو ساڵانێكی زۆرە لەلایەن ئۆكرانیاوە ئەو كارە دەكرێت و هیچ بەرپەرچدانەوەیەكیش بۆ ئەو كارە ئەنجام نەدراوە، داواشی لە حكومەتی ئۆكرانیا كرد ناوی ئەو كەسانە ئاشكرا بكات كە تەرمەكانیان لە بوچا دۆزراوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە