.
10:50 - 23/09/2022
ئیبراهیم ڕەیسی سەرۆكی ئێران لەچوارچێوەی بەشداری كردنی لەكۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەكگرتووەكان وتارێكی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند لابردنی سزا و گەمارۆكان لەسەر ئێران هۆكارێكی گرنگە بۆ دیاری كردنی ئەنجامی ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی جیهان، ئاماژەی بەوەشكرد كە دەبێت دانوستانەكان لەسەر بنەمای گەرەنتی بێت چونكە ئەزموونێكی تاڵیان لەگەڵ ئەمریكادا هەیە، وتیشی: ئەمریكا بڕیاری تاكلایەنانە دەدات و بە شێوەیەكی نایاسای ڕێككەوتنەكە بەجێدەهێڵێت كە خۆیان ئیمزایان لەسەر كردووە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە