کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سووریا توركیا بە گرتنەوەی ئاوی فورات لە رۆژئاوای كوردستان مافەكانی مرۆڤی پێشێل دەكات

.

10:46 AM - 23/09/2022


حسامەدین ئالا نوێنەری هەمیشەیی حكومەتی سووریا لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكاندا لە جنێف، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی مافەكانی مرۆڤ و سەبارەت بە بارودۆخی سوریا، رایگەیاند: حكومەتی توركیا وەك چەك و بە مەبەست و ئامانجی سەربازی ئاوی رووبارەكان بەكاردەهێنێت. وتیشی توركیا ئاوی خواردنەوەی لە زیاتر لە ملیۆنێك هاووڵاتی حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان بڕیوە و لە وشكەساڵیدا بە تەواوی ژیانیان كەوتە مەترسییەوە. هاوكات داواشیكرد رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ بە ئەركی خۆیان هەستن و رێگە لە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لەلایەن توركیاوە بگیرێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، حسامەدین ئالا نوێنەری هەمیشەیی حكومەتی سووریا لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكاندا لە جنێف، باسی لەوەشكرد سەرەڕای تیرۆریستان، وڵاتانی توركیا و ئەمریكا و ئیسرائیل، سنووری خاكی سووریایان بەزاندووە و كێشەی گەورەیان بۆ هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە دروست كردووە. ئەوەشی وەك پێشێلكردنی بڕگەكانی مافەكانی مرۆڤ لەیەك دایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە