کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بلینكین:تەنها روسیا دەتوانێت شەری ئۆكرانیا بوەستێنێت

.

10:24 PM - 22/09/2022


وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەنتۆنی بلینكن لەئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕاگەیاند كە ئەمریكا بەردەوام دەبێت لەپشتیوانیكردنی ئۆكرانیا بۆ بەرگری لەخۆی و بەهێزكردنی دەستی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی دیبلۆماسی لەسەر مێزی گفتوگۆ.
بلینكن ئاماژەی بەوەشكرد تەنها روسیا دەتوانێت ئەو شەرە بوەستێنێت چونكە ئەو دەستی پێكردووە، ئەگەر ئۆكرانیا شەر بوەستێنێت، ئۆكرانیا كۆتایی دێت، ئەوەی خستەڕوو كە ئیدارەی بایدن پێیوایە شەڕەكە نەك هەر بۆتە هۆی وێرانكاری گەورە بۆ ئۆكرانیا و گەلی ئۆكرانیا بەڵكو چەندین قەیرانی تری جیهانی خراپتر كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە