.
10:19 - 22/09/2022
پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون بۆ چارەنووسی تەرمی كۆچبەرە بێ سەروشوێنەكانی نۆكەندی ئینگلیز دەكات كە لەئەنجامی ژێرئاوكەوتنی یەختێكی كۆچبەران چەندین هاووڵاتی كورد لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستدا، تائێستاش تەرمی هەندێك لەو كۆچبەرانە نەدۆزراوەتەوە، لای خۆیانەوە دەیڤد هەنت باڵیۆزی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم تەئكیدی لەوەكردەوە كە ئەوان وەك حكومەتی بەریتانیا لە هەوڵەكانیان بەردەوام دەبن بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو كۆچبەرە بێسەروشوێنانە و هاوخەمی خۆشی ئاڕاستەی خێزانی قوربانیان كرد كە لەو رووداوە تراژیدیەدا گیانیان لە دەست داوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە