.
10:10 - 22/09/2022
لە دەستەی گشتی سەربەخۆی مافی مرۆڤ گفتوگۆیەك بۆ خوێندنەوەی یاسای پاراستنی مافی پێكهاتەكان لەهەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەرۆكی دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ مونا یاقو سەبارەت بە گفتوگۆكردن لەبارەی یاساكە رایگەیاند ئەو یاسایە لەساڵی 2015 كاری پێدەكرێت لە هەرێمی كوردستان، ئامانجیان لە گفتوگۆكردن دەربارەی یاساكە ئەوەیە كە هەڵسەنگاندنێك بكەن بۆ یاساكە، بۆیان روونبێتەوە كە ئایا ئەو یاسایە پێویستی بەهەمواركردنەوە هەیە بۆ ئەوەی مافی پێكهاتەكان پارێزراوبێت و زیاتر سوودی لێوەربگرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە