.
10:09 - 22/09/2022
جەستن ترۆید سەرۆك وەزیرانی كەنەدا لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئیدانەی بڕیارەكەی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیای بۆ كۆكردنەوەی سەدان هەزار سەربازی یەدەگ لە جەنگی نێوان ئۆكرانیا و وڵاتەكەی كرد، ئاماژەی بەوەشكرد كە كەنەدا بەردەوام پشتیوانی لە ئۆكرانیا لە جەنگی ئەو وڵاتە و روسیا دەكات ، راشیگەیاند ڤلادیمێر پوتین هەڵە بوو لە ئەنجامدانی جەنگدا و بەدڵنیاییەوە شكست دەهێنێت و پێویستە بەردەوام بین لە نیشاندانی هێز و هاودەنگی لە تەواوی جیهاندا، ئەو لێدوانەی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا لە كاتێكدایە كە سەرۆكی روسیا فەرمانی بە سوپای وڵاتەكەی كردووە كە 300 هەزار سەربازی یەدەگ بخرێنە خزمەتی سەربازییەوە و پەرلەمانی وڵاتەكەشی بۆ پەسەنكردنی راسپاردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە