کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەیەك پرۆژەی وەبەرهێنان تەواو دەكرێن كەپێشتر كێشەیان هەبوو

.

09:58 PM - 22/09/2022


محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژامەوانیدا ڕایگەیاند ژمارەیەك پڕۆژەی وەبەرهێنان دەست بەكار دەبنەوە و تەواو دەكرێن كە پێشتر كێشەیان هەبوو، هاوكات سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ئەوەشی خستەڕوو كە نوسراوی ڕەسمی دراوە بە وەبەرهێنەرانی شارەكان بۆ دەست پێكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون بۆ كرێنیشینان، ئاماژەی بەوەشكرد كە هەر مەترێك چوارگۆشە لەو یەكانە بە بڕی 330 دۆلار دیاریكراوە و بەپێی جۆری یەكەكان پێشەكی لە سودمەندبووان وەردەگیرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە