کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خەڵاتی ڕێزلێنان پێشكەش بە وەزیری خوێندنی باڵا كرا

.

09:50 PM - 22/09/2022


لەبەرامبەر بەخشینی داهاتی كەمپینی كتێبەكەی بە نەخۆشانی شێرپەنجە هەریەكە لە نەخۆشخانەكانی هیوا لە سلێمانی و نانەكەلی لە هەولێر سوپاس و ڕێزلێنانیان پێشكەش بەدكتۆر ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كرد، ئەوەش لە كاتێكدایە كە دوای ڕاگەیاندنی كەمپینی كتێبی (خوێندنی باڵا لەسەردەمی كۆرۆنا و ئاڵنگارییەكاندا) كە لە نوسینی دكتۆر ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیە تواندرا بڕی 348 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەكانی تایبەت بە شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان كۆكرانەوە و لە ڕێوڕەسمێكدا ئەو بڕە پارەیەیان پێبەخشرا، هاوكات لە ڕێوڕەسمێكی تردا هەردوو نەخۆشخانەكە سوپاس و ڕێزلێنانی خۆیان پێشكەش بە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە