کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شاڵاو کۆسرەت رەسول دەڤەری راپەڕینی بەسەرکردووە

.

08:19 PM - 22/09/2022


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢/٩/٢٠٢٢ شاڵاو کۆسرەت رەسول بەهاوڕێیەتی د. میران محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی سەردانی دەڤەری راپەڕینی کرد.
لەمیانی سەردانەکەیدا شاڵاو کۆسرەت رەسول  سەردانی مەڵبەندی 24  ی ڕاپەڕینی کرد و لەلایەن هەڤاڵ (ئەحمەد زرار) لێپرسراوی مەڵبەند و ستافی مەڵبەندەوە پێشوازی لێکرا.
 لەمیانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ستافی مەڵبەند گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی کوردستان و رۆڵی یەکێتیی لەپڕۆسەی سیاسی کوردستان و عێراق.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە شاڵاو کۆسرەت رەسول وتەیەکی لەبارەی دۆخی کوردستان  و یەکێتی پێشکەشی بەشدارانی کۆبوونەوەکە کرد.
لە درێژەی سەردانەکەیدا شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی ماڵی ژمارەیەک تێکۆشەرو فەرماندەو کەسوکاری شەهیدی سنوورەکەی کردو بەشداری لە چەند پرسەیەکیش کرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە