کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەوروپا: سزای زیاتر بەسەر روسیادا دەسەپێنین

.

07:52 PM - 22/09/2022


هەماهەنگیكاری سیاسەتەی دەرەوەی یەكیـَتی ئوروپا جۆزێف بۆریل بەڵێینی سزای زیاتر بەسەر روسیادا دەدات، وتەی ئەو لیپرسراوە ئەوروپییە لەدوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لەیەكێتی ئەوروپا دێت كە لەدوای فراوانبوونی هێرشەكانی سوپای روسیا لەئۆكرانیا، بۆرێل لەوتەیەكیدا ئاماژەی بەوەكردووە سزای نوێ بەسەر كەرتی ئابووری روسیا و چەندین كەسایەتی روسیادا دەسەپێنین ئەگەر روسیا بەردەوام بێت لەرەوانەكردنی سەربازی زیاتر بۆ ئۆكرانیا و فراوانكردنی هێرشەكان.
بەوتەی ئەو لێپرسراوە ئەوروپییە، راگەیاندنی بانگكردنەوەی سەربازە یەدەگەكان، هەڕەشەكانی ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا بۆ بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی و هەروەها ئەنجامدانی ریفیڕنداۆم لەچەند ناوچەیەكی ئۆكرانیا نیشانەنەیە بۆ لاوازبوونی روسیا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە