کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی خەلك و خاكی ناوچە دابڕاوەكان بە بەشێك لەستراتیژی دوور مەودای خۆی دەزانێت

.

07:43 PM - 22/09/2022


لەكۆبوونەوەیەكدا بەسەرپەرشتی ئاسۆ مامەند كارگێری مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك و بە ئامادەبوونی لێپرسراوی مەڵبەندەكانی ناوچە دابڕاوەكان لە (شنگال و كەركوك و خورماتوو و مەخمور و خانەقین) و سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم گفتوگۆ لەسەر یەكخستی توانا و هەڵوێستەكانی یەكێتی و هێزە سیاسیەكانی كوردستان كرا بۆ داكۆكیكردن لەویست و داخوازییەكانی خەڵكی ناوچە دابڕاوەكان لەڕووی ژیان و خزمەتگوزارییەوە، چ لەلایەن حكومەتی ئیتحادی و چ لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە.
لەوتەیەكدا ئاسۆ مامەند باسی لە گرنگی خەڵك و خاكی ناوچە دابڕاوەكان بۆ یەكێتی كرد و رایگەیاند یەكێتیی خەڵك و خاكی ئەم ناوچانە بە بەشێك لەستراتیژی دوور مەودای خۆی دەزانێت و لەبەر رۆشنایی سیاسەتی راست و دروستی سەرۆك مام جەلال بۆ پێكەوەژیان و خزمەتكردنی میللەتەكەمان لەو ناوچانە  بەهەموو شێوەیەك داكۆكی لێدەكات، راشیگەیاند پێویستە وەك یەكێتی سیاسەتێكی گشتگیری كوردستانی لەو ناوچانە رەچاو بكرێت و پێكەوە داكۆكی لێبكەین و بیكەینە بەشێكی دانەبڕاو لەسیاسەتی هەموو لایەنە كوردستانیەكان، بەتایبەتی یەكێتیی لەهەموو ئەو ناوچانە نوێنەری لەپەرلەمانی عێراق هەیە.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر گەڵالەكردنی پرۆژەیەكی پێویست بۆ ناوچە دابڕاوەكان كرا و مەكتەبی راگەیاندن و كەناڵەكانی راگەیاندنی یەكێتیی راسپێردرا بایەخی زیاتر بەو ناوچانە بدرێت لەڕووی كێشە و گرفتە جۆراوجۆرەكانی كومەڵانی خەڵك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە