.
07:33 - 22/09/2022
پارەی تەواوی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران گەیشتە هەرێمی كوردستانو بڕیارە هەفتەی داهاتووش بەسەر جووتیاراندا دابەش بكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، چەكی دوا بڕە پارەی جووتیاران بۆ ساڵی 2022 كە بڕەكەی 34 ملیار و 613 ملیۆن دینارە گەیشتووتەوە دەستیان.
راشیگەیاند، ئەو بڕە پارەیە سەرجەم جووتیارانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، بەشێوەیەك 8 ملیار و 798 ملیۆن دینار بۆ جووتیارانی پارێزگای سلێمانی، 22 ملیار 687 ملیۆن دینار بۆ جووتیارانی هەولێر و 3 ملیار و 28 ملیۆن دیناریش بۆ جووتیارانی پارێزگای دهۆك دابینكراوە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئاماژەی بەوەكردووە، بە گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە، كۆتایی بە پارەی جووتیاران دێت بۆ ساڵی 2022، هەروەها دوای گرتنەبەری رێكارە كارگێری و داراییەكان، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو بەسەر جووتیاران دابەش دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە