.
10:11 AM - 22/09/2022
لە ۲٤سەعاتی ڕابردوو نزیكەی (۱۰۰) خوێندكار لەیەك خوێندنگا لە شاری سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانیان كردووە
دوای ئەوەی لە (۲٤) سەعاتی ڕابردوو لە خوێندنگایەك لە ناو شاری سلێمانی نزیکەی (۱۰۰) خوێندکار بە حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی تایبەت بە منداڵان دەکەن بەمەبەستی بەدواداچوون لەو حاڵەتە، ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لیژنەیەکی تایبەت لە (چاودێری تەندروستی٫ یەکەی ئاو، تەندروستی خوێندنگاکان) ڕاسپارد ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بکرێت لە دۆزینەوەی حاڵەتەکان و نموونەی خۆراك و ئاو بۆ پشکنینی تاقیگەیی وەربگیرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە