کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كار بۆ پێدانی 24 سەعاتی كارەبا دەكرێت

.

05:24 PM - 21/09/2022

 كار بۆ پێدانی 24 سەعاتی كارەبا دەكرێت
ئەندامێكی لیژنەی باڵای بەستنی پێوەری زیرەك رایگەیاند، لە ‌ڕێگەی سیستمی (پریپەیمێنت)ەوە هەوڵ دەدرێت كارەبای 24 سەعاتی بۆ هاوڵاتیان دابین بكرێت.
(عەلی ئیسماعیل) بە میدیاو زانیاری حكومەتی راگەیاندووە،سیستمی (پریپەیمێنت) بەشێكە لە بەشەكانی پێوەری زیرەكو لەسەر هەزار و ٥٠٠ هاوبەش
تێست كراوە، ئێستا بۆمان دەركەوتووە كە وزەی ونبوو بە چوار بۆ پێنج هێندە كەمبووەتەوەو لەهەمان كاتدا توانیومانە كارەبایەكی ٢٤ سەعاتی ئەو هاوبەشانە دابین بكەین.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئێستا لە شاری دهۆك لە ئەڤرۆ ستی و بازاڕی دهۆك دەستمان بە دانانی هەمان سیستەم كردووەو ئێمە ئیتر لە بەشی تێست و تاقیكردنەوە هاتووینەتە دەرەوە و پڕۆژەكە ئامادەیە و پێشكەشی وەزارەتی كارەبا كراوە تا ئەوانیش دیراسەی بكەن و دواتر بڕیاری لەسەر بدەن.
لەبارەی نرخی ئەو كارتەی كە بۆ كڕینی كارەبا دیاریكراوە عەلی ئیسماعیل باسی لەوەكردوە، كە نرخی كارەبا هەمان نرخی جارانە، بەڵام شێوازی پارەدانەكەی گۆڕاوە، پێشتر لە كۆتایی مانگ پارەكە دەدرا، بەڵام ئێستا لە سەرەتای مانگ پارە دەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە