کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی زێڕ نزمترین ئاستی لە دوو ساڵ و نیودا تۆماركرد

.

05:15 PM - 21/09/2022

نرخی زێڕ نزمترین ئاستی لە دوو ساڵ و نیودا تۆماركرد
نرخی زێڕ نزمترین ئاستی لە دوو ساڵ‌و نیوی رابردوودا تۆماركرد‌و یەك ئۆنسەی بۆ هەزار‌و 662 دۆلار دابەزی.
لەدوای كردنەوەی بازاڕە داراییەكانی ئاسیا، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ كە دەكاتە (31 پۆینت 1 گرام) بۆ هەزار‌و 662 دۆلار دابەزی، كە ئەوەش نزمترین نرخە لە مانگی نیسانی 2020وە تۆماركرابێت.
هۆكاری دابەزینی نرخی زێڕیش بۆ كۆبوونەوەی ئەمڕۆی بانكی ناوەندی ئەمریكا دەگەڕێتەوە كە چاوەڕوان دەكرێت سوودی بانكی بەبڕی 75 بۆ 100 خاڵی سەدی بەرزبكاتەوە.
بەكاریگەری بەرزكردنەوەی سوودی بانكی لە ئەمریكا، پێنوێنی دۆلاری ئەمریكی بۆ ئاستی 110 خاڵ‌و نیو بەرزبوەوە، كە ئەوەش بەرزترین ئاستە لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا تۆماری كردبێت، ئەمەش كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دابەزینی نرخی زێڕ هەبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە