کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تاوانی بێ سزا!

.

03:50 PM - 15/09/2022

تاوانی بێ سزا!
هاوژین زیبا
ئەگەر، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بیر و باوەڕ و ئایین و ئایینزاکان لە هەرێمی کوردستان بە راستیی لە خەمی پێکەوە ژیان و نیشتیمانێکی ئارام و سەقامگیر دان بۆ هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە، پێویستە ئەوان بڵێن: "ئەوەی بە هەر پاساوێک سوکایەتیی بە ژن دەکات، سوکایەتیی بە یاسا، کەرامەتی مرۆڤ و دادپەروەری دەکات".
ئەوەی من دەیڵێم ئەرک و بەرپرسیاریەتی فەرمیی ئەوانە و پێویستە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.
دەسەڵاتێکی جدیی کە یەکسانی جێندەریی لەبەرچاو بێت، دەبێت لەو کەسانە بپرسێتەوە و سزایان بدات کە بێ باکانە سوکایەتیی بە شانازیی و سەربەرزیی ژنان دەکەن.
ئەمە بناغەی یاساسەروەریی و دادپەروەرییە!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە