کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناو چی بۆ ئەو شارە دەکات ؟؟؟

.

11:03 AM - 15/09/2022

ناو چی بۆ ئەو شارە دەکات ؟؟؟

 

چەمچەماڵ باجی دڵسۆزی  و خەبات  و تێکۆشان دەدات .

خاوەنی کۆنترین شارستانیەت لە مێژووی مرۆڤایەتی دا، بەڵام  بەرەوبیابان بوون هەنگاو دەنێت!!!

قەزایەک  لە سەرەتای شارستانیەتی مرۆڤایەتیەوە بونیادنراوە ئیستاش بێئاو بیئۆتۆبان بێسەوزایی بێخزمەتگوزاری بێکارەبایەو فەرامۆشکراوە ……. 

 

ئەگەر بە چەمچەماڵدا گوزەرێک بکەیت ئەو بۆچونەت لادروست ئەبێت کە قەزایەکی  ئابڵوقە دراوە ئەپرسم ئەمە لەپای چی بۆچی ؟

 دەتوانم ئەوەش بڵێم  کە لەسەدا٩٠ بۆ ٩٥ی گەنجی ئەم قەزاکە بێکارن !!

 

ئەم لەکاتێکدایە ئەم چەمچەماڵ  لەپێناو  ئازادی نیشتیمان  ڕوبارێک خوێنی داوە، خاوەنی زۆرترین شەهید و ئەنفالە و لانەکەی خەباتی شۆڕشی کۆن و نوێ بووە و هەمیشە سەربڵندانە دژی دوژمنانی گەلەمان تێکۆشاون و هەرگیز سڵیان نەکردۆتەوە لە داگیرکەرانی کوردستان.

 

سەرەڕای ئەوەی خاوەنی سامانێکی گەورەی سروشتی وەک  گازە لە ناوچەکە و جیهان و کە بە یەدەگی گازی سروشتی بەناوباگە، کە لەئیستادا حکومەتی هەریم وەبەرهێنانی تیدا دەکات و دەیفرۆشێت، دەبوایە زۆرترین خزمەتگوزاری لەقەزاکە جێبەجێبکرایە، بەڵام بەداخەوە هیچ کابینەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  نەیتوانی خزمەتی قەزاکە  بکات و  ئاوەدانی بکاتەوە و ئاوێک بەدڵی سەدان دایکی شەهید و ئەنفالکراودا بکات .

 

لای من جێ بەجێکردنی  پرۆژە یاسایی پترۆدۆلار گرنگترە بۆ قەزاکە هەتا پرۆژە یاسایی ناونانی شارەکە، چونکە دەبێتە هۆی دامەزارندی دەیان گەنج و لاوی ئەم قەزا خێر لەخۆنەدیوە و بوژاندنەوەی . 

 

چەمچەماڵ قەزایەکە  سەراپای جەستەی برینەو هەمووان تەماشاکارێکی باشی ئازارەکانین و تازە قسە باس لەوەدەکەن کە بیکەن بە پایتەختی شەهید و ئەنفالکراو یان نا یان تەنها لەیادەکان بیریان ئەکەوێتەوە کە قەزایەک هەیە ئاسەواری ئەنفال ڕوخساری داپۆیشووە ڕۆژێک بێ ئاو و ڕۆژێک بێ بێکارەبا و ئەبێت ڕۆژەکانی دیکەی چی چاوەڕوانی بکات. 

 

هاوژین شەهید فەخرەدین 

ساڵی تۆڵەکردنەوەی وەزیری شەهیدان لەپایتەختی شەهیدان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە