کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆچی ناوی پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ چەمچەماڵ گرنگە...?

.

10:40 AM - 15/09/2022

بۆچی ناوی پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ چەمچەماڵ گرنگە...

 

بونی نازناو بۆ هەر شارێک کە حکومەت بە فەڕمی دانی پیابنێت ئەوا لە داهاتوودا ئەو ناوە، کۆمەڵێ لێکەوتەی باشی بۆ سنوورەکە دەبێت.

بوونی نازناوی پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوان، کە پێشتر زۆر هەوڵی بۆدرا، ئەو پڕۆژەیە لەلایەن مۆنۆمێنتی ئەنفال درا بە سەرجەم حزب و لایەنەکان و دواتر درا بە فڕاکسیۆنەکان و پاشان بەشێک لە ڕێکخراوەکان سەردانی پەڕلەمانیان کرد و بە نوسراو دراوە بە وەزارەت ئەو کات مامۆستا ئارام وەزیر بوو، خولی پێشووتر خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا، تەنانەت بەڕێز، عەبدووڵای حاجی محمود کە پەڕلەمانتار بوو، خۆی یەکێک بووە لەوانەی واژۆی کردووە کە ئەو نازناوە ببەخشرێ بە چەمچەماڵ، ساڵانەش کە یادەکە دەکرایە، یەکێک لە داواکاری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ڕێکخراوەکانی سنوورەکە بووە. 

 

هۆکاری ڕازی نەبوونی وەزارەتی شەهیدان بۆ ئەو نازناوە، بێ هۆکار نێە، ئەمە ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ، ئەگینا ئەگەر تەنها هەر ناوێک بوایە پەڕلەمان بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی شەهیدان پەسەندی دەکرد.

 

لە پڕۆژە یاساکەدا هاتووە، ساڵانە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بڕێک پارە بۆ ئەو شارە تەرخان دەکات بە مەبەستی ئەنجنامدانی چالاکی تایبەت بە کەیسی ئەنفال و جینۆساید. 

 

بۆیە وەزارەت نایەوێ بچێتە ژێر باری دابینکرنی پارە بۆ چەمچەماڵ، هاتووە، ئەو پاساوەی هێناوەتەوە، ئەگینا، وەکو چۆن سلێمانی و هەڵەبجە و هولێر  بەناوی ڕۆشنبیری و ئاشتی و گەشتیارییەوە پارەیان بۆ تەرخاندەکرێ، ئەو کات بۆ چەمچەماڵیش تەرخان دەکرێ.

بەڕێزان، کە دەڵێن ئەو ناوە چی سودێک بە کەس و کاری ئەنفالکراوان و شەهیدان دەگەیەنێت، بوونی چالاکی جۆرا و جۆر لە شارەکەدا ساڵانە بەزیندوو هێشتنەوەی ئەو کەیسەیە، ئەگەرنا، خزمەتکرن و گەیاندنی ژیانێکی شایستە و پڕخزمەتگوزار کاری وەزارەتەکانی تری حکومەتە نەک شەهیدان.

 

بۆیە پێویستە، بۆ ئەوەی زۆرترین وەفد و نوێنەری بیانی سەردانی شارەکە بکەن و چالاکی و کۆنفڕانسی نێوخۆی و نێودەوڵەتی سازبکرێ دەبێت، هەموومان داکۆکی لە مانەوەی ئەو ناوە بکەین.

 

هەرچەندە، بەداخەوە حزبە دەسەڵاتدارەکان بەم شێوەیە وەفای خەڵکی سنوورەکە دەدەنەوە، کە لە هەموو هەڵبژاردنێک لیستی ئەوان زۆرینەیان بە دەستهێناوە، هەر بۆیە، کەمتەرخەمی ئەوانە وای کردووە، ئێستا کەس و کار و نەوەکانی شەهیدان و ئەنفالکراوان بوونی وەها ناوێک بە زیادە دەزانن بۆ شارێک کە کەمترین خزمەتگوزاری ئاوی خواردن و خزمەتگوزارییە سەرەتایەکانە بۆیان دابین نەکراوە....

 

مەعروف مەجید

You sent

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە