کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەستی نەتەوایەتی و نیشتمانی لەلای خوێندکار

.

03:19 - 13/09/2022

هەستی نەتەوایەتی و نیشتمانی لەلای خوێندکار

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

 

 

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە، سێ ڕۆژی سەرەتای ئەمساڵی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان، تایبەت بکرێت بە پرسی خۆشەویستی نەتەوە و نیشتمان و بەها پیرۆزەکانی کورد لەلای  خوێندکاران!

 

هیچ کێشەیەک لە بابەتێکی وەهادا نییە کە ئەم سێ ڕۆژە بکرێتە شتێکی ناچاری و دەبێت ئەنجام بدرێت، بەڵام پرسیارە جەوهەرییەکەی ناو ئەم بابەتە ئەوەیە کە: ئایا مامۆستا بەکام هێز و چەکی دەستییەوە ڕووی ئەوەی بێت داوا لە خوێندکار بکات نەتەوە و نیشتمانی خۆشبوێت؟! ئایا خودی مامۆستاکان خۆیان نەتەوە و نیشتمانیان خۆشدەوێت؟

 

ڕوون و ئاشکرایە ئەم پرۆژەیە جگە لەوەی دەچێتە خزمەت پرسی سیاسی حزب و کاربەدەستی حزبییەوە و لە دواجاردا بۆ ئیستیسماری سیاسییە، بۆ هیچی دیکە نییە و هیچی لێ شین نابێت. خوێندکارێک هەمیشە لە تەنیشت ناجتاکەی خوێندنگەکەیەوە جانتای سەفەر و ماڵئاوایی لەم نیشتمانە ئامادە کردبێت و خەونی ئەوەبێت نیشتمان بخاتە پشت هەموو بیرکردنەوەکانییەوە. یان خوێندکارێک هەمیشە پێیەکی لە کوردستان و پێیەکەی دیکەی لە ئەوروپا بێت، یاخود خوێندکارێک هەمیشە گوێیەکی لەلای مامۆستا و گوێیەکەی دیکەی لەلای بڵاوکردنەوەی هەلی کار بێت، پاشان خوێندکارێک ژیانی بەو جۆرە بێت لە ڕۆژێکدا تاقی بەیانییەکەی لە پۆلدا بێت و تاقی ئێوارەکەیشی "ژیانی خۆی بفرۆشێت بۆ تیکەیەک نانی سبەینێی" و ....هتد، ئاسان نییە بڕوا بە شتێک بکات ناوی خۆشویستنی نەتەوە و نیشتمان بێت.

 

لەبەرامبەر ئەوەدا کە خوێندکار "تەنانەت هەموو تاکێکی کوردیش" هیچ شتێکی ئەوتۆی نییە کە بیبەستێتەوە بەم خاکەوە، هاوکات مامۆستاکانی کوردستانیش ئەوەندە پیرۆزکراو نین خوێندکار لەقسەیان دەرنەچێت و بەگوێیان بکات. مادام مامۆستا لەلایەن حیزبی سیاسییەوە لێیدرا !! و بۆ موچە پێگەی لەکەدارکرا و دوای دەوامی خوێندنگە دەبێت ئیشێکی دیکە بکات بۆئەوەی بتوانێت بژی، ئەوا مامۆستاش ناتوانێت ئەو ڕۆڵە بگێڕێت و تۆوی خۆشەویستی ئەم نەتەوە و نیشتمانە لە ناخ و بیری خوێندکاردا بچێنێت. سیستمێک بەو جۆرەبێت "زانا لە دەرگای نەزان بدات" بۆ لوقمەیەک نان و لەکاتی خۆیدا موچەکەشی نەدرێتێ، هەرگیز بیری لەلای نیشتمان و نەتەوە نییەو پێی نامۆیە.

 

لەئاست مامۆستادا، ئەم دەسەڵاتە کوردییە بەراورد ناکرێت بەهیچ دەسەڵاتێکی دیکەی جیهان لە خراپیدا. لەسەردەمی (ئەنجێلا مێرکڵ)ی ڕاوێژکاری ئەڵمانیدا، ئەندازیار و یاساناسەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا کە موچەیان لە موچەی مامۆستا زیادتر بکرێت، مێرکڵ وتی "عەیبە داوای شتێک دەکەن کە ئەوەی ئێوە دەیزانن، هەمووی مامۆستاکانن فێری ئێوەیان کردووە". یابانییەکانیش دەڵێن "بۆئەوەی مامۆستا هەست بە پێگەو گەورەیی خۆی بکات، ڕۆڵی سەرکردەمان بە مامۆستاکانمان داوە".

 

ئەوەی ئەمێنێتەوە لە ئەم نووسینە کورتەدا بیڵێم ئەوەیە:

لەلایەک ئەم سیستمی پەروەردەیە کە بەهیچ پۆینتێک لەگەڵ بارودۆخی کوردستاندا ناگونجێت، کارێکی ئەوەندە خراپی لەگەڵ مامۆستا و خوێندکار کردووە، نێوانیان هێندە خۆش نییە کە مامۆستا بتوانێت کارێکی گەورەی وەها ئەنجام بدات و لێپرسراوی یەکەم بێت لە پرسی نەتەوە و نیشتماندا لەلای خوێندکار.  لەلایەکی دیکەشەوە دەسەڵاتی سیاسی ئەوەندە بە بەهێزییەوە ئەم ڕۆحە نەتەوەیی و نیشتمانییەی لەناخی تاکی کورددا هەڵکێشا، ئاسان نییە مامۆستا 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە