کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئوردن بەنیازە ئاو لە هەواوە بەرهەمبهێنێت

.

08:42 PM - 27/08/2022


گروپێك لە توێژەرانی كۆمەڵەی شاهانەی زانستی ئوردن لە بەیاننامەیەكدا ڕایانگەیاند توانیویان ئامێرێك بۆ بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە لە هەوا دروست بكەن، لە بەیاننامەكەیاندا ئەوەیان خستۆتەڕوو ئەو ئامێرەی لە ڕێكخراوی جیهانی خاوەندارێتی هزری تۆماركراوە و دەتوانێت ڕۆژانە نزیكی 35 لیتر ئاو تەنانەت لە ژێر بارودۆخی وشكی بیابانەكانیشدا بەرهەمبهێنێت، ئاماژەیان بەوشكردوە پڕۆسەی بەهەمهێنانی ئاو لە هەواوە پشت دەبەستێت بە بەرگەهەوا و كۆكردنەوەی شێ لە بەرگەهەوا و دواتر چڕ دەبێتەوە بۆ ئاوی شل.
ئامانجی ئەو گروپە لە تۆماركردنی ئەو داهێنانە لە ڕێكخراوی جیهانی خاوەدارێتی هزری بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دەیانەوێت لە ڕێی كۆمپانیایەكی بازرگانییەوە ئەو داهێنانە بخەنە بازاڕەكانەو و كێشەی كەم ئاوی لە ئوردن چارەسەر بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە