کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە بارەگای مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) دۆخی هونەرمەندان لە شاری كەركوك تاوتوێكرا

.

09:24 PM - 17/08/2022


فریاڵ عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتی (ی.ن.ك) و عەبدوڵا میروەیس لێپرسراوی ناوەندە دیموكراتییەكان و نیاز نوری سەرۆكی سەندیكای هونەرمەدانی كوردستان، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە كەركوك، لەگەڵ لقی كەركوك سەندیكای هونەرمەدانی كوردستان كۆبوونەوەو تیایدا پشتیوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هونەرمەندان دووپاتكرایەوە و رۆڵی هونەرمەندان لە خزمەتكردنی هونەری شارەكەدا بەرزنرخێنرا. هەر لەو چوارچێوەیەدا، ‌دۆخی هونەری لە شاری كەركوك تاوتوێ كرا و داوای پشتیوانی زیاتری هونەرمەندانیش كرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە