کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەغدا چاویکەت بە قەیس خەزعەلی

.

08:26 PM - 17/08/2022

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەغدا چاویکەت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق

‎لەدیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین ئەگەر و پێشهاتە سیاسییەكان كرا و جەخت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و گفتوگۆی بونیادنەرانە كرایەوە بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكان و زاڵبوون بەسەر كێشەكاندا.

‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی كرد و وتی، ئامانجی ئێمە یەكڕیزی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانە. دەمانەوێت هەموولایەك بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان هەڵگرن، كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بكەن و هەوڵی دروستكردنی داهاتوویەكی سەقامگیر بۆ هاوڵاتییان بدەن كە شایستەی ژیانێكی باشتر و خزمەتگوزاری زیاترن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە