کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەپۆلێكی با و بارانی بەهێز فەرەنسای گرتۆتەوە

.

08:24 PM - 17/08/2022

شەپۆلێكی با و بارانی بەهێز فەرەنسای گرتۆتەوە

شەپۆلێكی با و بارانی بەهێز پاریسی پایتەختی فەرەنسای گرتۆتەوە و بەهۆیەوە بەشێك لە هێڵەكانی گواستنەوەی گشتی پەكیان كەوتووە و ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ زۆرێك لە شەقامەكانی شارەكە دروستبووە، لەو بارەیەوە كەشناسی فەرەنسا ئاماژەی بەوەكردووە، لە لوتكەی بورجی ئیڤڵ لە شاری پاریس خێرایی با سەد كلیۆمەتری لە سەعاتێكدا تێپەڕاندووە.
بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوكراونەتەوە بەهۆی بارانی بە خوڕەوە لافاو لە شەقامەكانی پاریس دروستبووە و ئاو چۆتە بەشێك لە وێستگەكانی میترۆوە، بەوەش كۆتایی بەو شەپۆلە گەرمایە هات كە ببووە هۆكاری وشك بوونی چەندین زەوی كشتووكاڵی فەرەنسا و دەیان گوندی وڵاتەكەی دووچاری قەیرانی نەبوونی ئاو كردبۆوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە