.
08:13 - 17/08/2022
زانكۆی پۆلیتەكنیك لە گەرمیان دەكرێتەوە
لەدوای سەردانیكردنی لیژنەیەكی وەزارەتی خویندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی بۆ گەرمیان، ئەنجومەنی وەزارەتەكە پرۆپۆزەڵی كردنەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیانی پەسەندكرد.
د.چیا محەمەد راگری كۆلیژی تەكنیكی كەلار بەگەلی كوردستانی راگەیاند كردنەوەی ئەو زانكۆیە پێویستییەكی گەورەیە بۆ ناوچەكە، چونكە لەڕێی ئەو زانكۆیە كادری پیشەی بۆ بازاری كار پێدەگەیەندرێت و ئیستا دوای پەسەندكردنی پرۆپۆزەڵی كردنەوەی زانكۆكە لەلایەن ئەنجومەنی وەزارەتی خویندنی باڵاوە، پرسەكە ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت بۆ ئەوەی لەوێش پەسەندبكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە