کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیڤەرتۆن بۆندێكی گرانبەهای بۆ كڕینی ئۆسیمین ئامادەكردووە

.

02:48 PM - 17/08/2022

   ڤیكتۆر ئۆسیمینی نایجیری و هێرشبەری یانەی ناپۆلی  ئیتاڵی بۆتە جێگەی سەرنجی بەرپرسانی یانەی  ئیڤەرتۆنی  ئینگلیزی و لە هەوڵی ئەوەشدان لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستێكی لەگەڵ ئیمزا بكەن.
رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكردووە: بەرپرسانی یانەی ئیڤەرتۆن  چاویان بڕیوەتە تواناكانی ئۆسیمین و لە هەوڵێكی زۆریشدان لە ماوەی داهاتوودا بیبەنە ریزی یانەكەیانەوە.
رۆژنامەكانی ئینگلتەرا باسیان لەوەشكردووە: بەرپرسانی ئیڤەرتۆن لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە گفتوگۆیان ئەنجام داوە، ئەویش بە هیوای ئەوەی لە زووترین كاتدا ناوبراو رازی بكەن لە میركاتۆی هاوینەی ئەم وەرزەدا روو لە ریزەكانیان بكات.
 رۆژنامەكان باسیان لەوەشكردووە: هەرچەندە ڤیكتۆر ئۆسیمینی تەمەن 23 ساڵ لە هاوینی 2025 دا بۆندەكەی لەگەڵ ناپۆلی  كۆتایی پێدێت، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە ئەگەری پێشكەشكردنی بۆندێكی گرانبەها بە ئیدارەی یانە ئیتاڵیەكە ئەوا رێگە بەو هێرشبەرە  نایجیریە بدەن پەیوەندی بە ریزەكانی  ئیڤەرتۆنەوە  بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە