کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەنزێڵ دۆمفریسی هۆڵەندی لەلایەن بەرپرسانی چێڵسی داواكراوە

.

02:45 PM - 17/08/2022

 بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەكەی پێشكەشی دەكات دەنزێڵ دۆمفریسی هۆڵەندی بەرگریكاری لای راستی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لەلایەن بەرپرسانی یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە داواكراوە.
بە پێی هەواڵی رۆژنامە ئیتاڵیەكان: بەرپرسانی  بلوز هەوڵەكانیان بۆ كڕینی  دۆمفریس دەستپێكردووە و بە نیازیشن لە نزیكترین كاتدا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی نێراتزووری دەستپێبكەن ئەویش تا بتوانن لە ماوەی داهاتوودا ئەو یاریزانە ببەنە ریزەكانیانەوە و هێڵی بەرگریانی پێ بەهێز تر بكەن، رۆژنامە ئیتاڵییەكان باسیان لەوەشكردووە: ماوەی چەند هەفتەیەكە بەرپرسانی یانە لەندەنیەكە چاودێری ئەو یاریزانە دەكەن و لە پلانی ئەوەشدان پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی هاوینەی ئەم وەرزە بۆندێكی درێژخایەنی لەگەڵدا ئیمزا بكەن.
جێی باسە: دەنزێڵ دۆمفریسی تەمەن 26 ساڵ لە هاوینی 2021 ەوە پەیوەندی بە یانەی  ئینتەرمیلانەوە كردووە و لەگەڵ ئەو یانە ئیتاڵییەشدا گرێبەستەكەی هاوینی 2025 كۆتایی پێدێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە