کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نیوكاسڵ یونایتد هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی دراكسلەر چڕكردۆتەوە

.

02:43 PM - 17/08/2022

 ئیدارەی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی  جولیان دراكسلەری  ئەڵمانی و یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەستپێكردووە و بە نیازیشن لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئەنجام بدەن.
رۆژنامەكانی بەریتانیا ئاشكرایانكردووە: بەرپرسانی نیوكاسڵ گرنگیەگی زۆر بە تواناكانی جولیان دراكسلەر دەدەن و هەموو هەوڵێكی خۆشیان دەدەن لە نزیكترین كاتدا چارەنووسی یەكلایی بكەنەوە.
رۆژنامەی دەیلی میل بڵاویكردۆتەوە: بەرپرسانی نیوكاسڵ ئامادەییان نیشانداوە بۆندێكی درێژخایەن لەگەڵ دراكسلەر ئیمزا بكەن و مووچەیەكی زۆریشی پێشكەش بكەن، ئەویش تا ئەو یاریزانە ئەڵمانییە بەرپرسانی یانەكەی ناچار بكات لە هاوینی ئەمساڵدا دەستبەرداری تواناكانی ببن، بە تایبەتی لە كاتێكدا كە ئەو یاریزانە تەمەن 28 ساڵە پێگەی خۆی لە پێكهاتەی سەرەكی لە دەستداوە و لە پێناو بەشداریكردنی بەردەوام لە یارییەكاندا دەیەوێت لە نزیكترین كاتدا روو لە یانەیەكی تر بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە