کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دۆرتمۆند بە نیازە سێرجینیۆ دێست بە خواستن بباتە ریزەكانی

.

02:42 PM - 17/08/2022

 رۆژنامەكانی ئەڵمانیا ئاشكرایانكردووە: بەرپرسانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند گرنگی بە  تواناكانی سێرجینیۆ دێستی ئەمریكی و بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەدەن و بە پێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵیش بەرپرسانی ئەو یانەیە دەیانەوێت بە شێوازی خواستن و تا هاوینی داهاتوو بیبەنە یاریگای سیگناڵ ئیدوناپارك.
سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەكەن: بەرپرسانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بە نیازن لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی بەرشەلۆنە دەست پێ بكەن، ئەویش تا بتوانن لە نزیكترین كاتدا بۆندی دێست بە سوودی یانەكەیان یەكلایی بكەنەوە و بۆ ماوەی تەنها وەرزێك بیبەنە ریزەكانیان.
سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لەوەشكردووە: لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەرپرسانی دۆرتمۆند لەگەڵ بەڕێوە بەری كارەكانی ئەو یاریزانە ئەمریكیە گفتوگۆیان كردووە و یاریزانی ناوبراویش لای خۆیەوە پێشوازی لە چوونی بۆ ریزەكانی ئەو یانەیە كردووە.
لەلایەكی تریشەوە سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایانكردووە: هەرچەندە لە ماوەی رابردوودا دێستی تەمەن 21 ساڵ داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردبوو كە چانسێكی تری پێ بدەن تا خۆی بسەلێمێت و ئاستی بەرەو پێشتر ببات، بەڵام بەرپرسانی بەرشەلۆنە پێیان راگەیاندووە: كە دەیانەوێت دەستبەرداری تواناكانی ببن و بە یانەیەكی تری بفرۆشن، هەر بۆیە ناوبراو بە ناچاری ئامادەیە بە خواستن روو لەو یانە ئەڵمانیە بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە