کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندیەکان و وەفدێکی کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە

.

11:57 AM - 17/08/2022



پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەمین بابەشێخ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ولێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندیەکان، لە شاری سلێمانی پێشوازی کرد لە وەفدێکی کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی خاتوو مایکە کایزەر، جێگری کونسوڵی گشتی. لە دیدارێکدا کە سەرکەوت محەمەد غەفور، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندیەکانی دەرەوە، ئامادەی بوو تیشک خرایە سەر گرنگترین پێشهات و رووداوە سیاسیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە لایەنە سیاسیەکان دەرچەیەک بۆ ئەم چەقبەستووییە سیاسییە بدۆزنەوەو کێشەکان لەڕێی دانوستان و بەپێی دەستور یەکلایی بکەنەوە. ئەمین بابەشێخ ئەوەی خستەروو کە یەکێتیی پێشوازی لە هەر دەستپێشخەریەکی گونجاو دەکات بۆ دەرچوون لەم بارودۆخە چیتر درێژە بە ململانێکان نەدرێت. هاوکات تیشک خرایە سەر دواین پەرەسەندنە سیاسیەکان و پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، تەئکید کرایەوە لەسەر هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە کاتی خۆیدا لەگەڵ پاکردنەوەی لیستی دەنگدەران و پاراستنی مافی کەمینەکان و بەکارنەهێنانیان لە بەرژەوەندی سیاسیی هیچ لایەنێک. دواتریش بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هۆڵەندا و عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کراو بڕیاردرا کە پەیوەندیەکان بۆ بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆست پتەوتر بکرێن و بەردەوام بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە