کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕاوێژكارێكی كازمی: بەرزكردنەوەی بەهای دینار خەیاڵە

.

04:25 PM - 15/08/2022

هەیسەم جبوری راوێژكاری هونەری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، گەڕاندەنەوەی بەهای دۆلار بۆ بەهای پێشووی بەرامبەر بە دینار، جگە لە خەیاڵ هیچی تر نییە.
هەیسەم جبوری لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبكرێتەوە‌و بگەڕێتەوە ئاستی پێشووی، ئەوا ساڵانە 25 ملیار دۆلار زیان لە بودجەی عیراق دەدات، بۆیە بەرزكردنەوەی بەهای دینار ئاسان نییە‌و كاریگەری خراپی لەسەر دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران‌و ئابووری وڵات دەبێت، جگە لەوەش ئەگەر بەهای دینار جێگیر نەبێت متمانە بەو دراوە نامێنێت.
ڕاوێژكارەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق باسی لەوەشكرد، مامەڵەكردنی كڕین و فرۆشتنی دۆلار لە رێگەی حكومەتەوە راناگیرێت و ناتوانێت ئەوكارە بكات. چونكە لەبەرامبەر فرۆشتنی نەوت دۆلار وەردەیگرێت، وەزارەتی داراییش لەڕێگەی بانكی ناوەندییەوە ئەو دۆلارە دەگۆڕێتەوە بە دینار‌و بەشێوەی مووچە بەسەر وەزارەت و فەرمانگەكاندا دابەشی دەكات، بۆیە ئەگەر بەهای دینار لەبەرامبەر دۆلار بەرزبكرێتەوە تەنها عێراق زیانی بەردەكەوێت و دۆلاریش بە بەرزی دەمێنێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە