کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرگری روسیا كوژران و برینداربوونی ١٥٠ بەكرێگیراوی بیانی راگەیاند

.

03:49 PM - 15/08/2022

سوپای ڕوسیا بنكەیەكی چەكدارانی بە كرێگیراوی بیانی لە ناوچەی خاركۆڤی باكووری ئۆكرانیا كردە ئامانج و بەو هۆیەوە زیاتر لە سەد چەكدار كوژران و برینداربوون، لەو بارەیەوە وەزارەتی بەرگری روسیا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە سوپای روسیا بەمووشەكی پێشكەوتوو بۆردومانی بنكەیەكی چەكدارانی بەكرێگیراوی بیانی لە ناوچەی خاركۆڤی ئۆكرانیا كردووە و لە ئەنجامدا 150 چەكدار كوژراو و برینداربوون، چەكدارە بەكرێگیراوە بیانییەكان ئەو چەكدارانەن كە لە وڵاتانی جیهانەوە بەمەبەستی بەرگریكردن لە ئۆكرانیا خۆیان گەیاندۆتە وڵاتەكە و لە چوارچێوەی یەكەیەكدا بەناوی یەكەی (بجەنگە بۆ ئۆكرانیا) لە دژی سوپای ڕوسیا دەجەنگن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە