کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پوتین: پەیوەندییەكانمان لەگەڵ كۆریای باكوور بەهێزتر دەكەین

.

03:46 PM - 15/08/2022

بەبۆنەی ساڵرۆژی ئازادكردنی كۆریای باكوورەوە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا، نامەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی كیم جۆنگ ئون، سەرۆكی كۆریایی باكوور كرد، لەو بارەیەوە ئاژانسی رەسمی حكومەتی كۆریایی باكوور لەبڵاوكراوەیەكدا رایگەیاندووە كە پوتین لەنامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە بەهێزكردن و فراوانكردن پەیوەندییەكانی مۆسكۆ و پیۆنگ یانگ لەبەرژەوەندی هەردوولادایە و یارمەتی پاراستنی ئاسایشی هەردوو وڵات و باكووری رۆژهەڵاتی ئاسیا دەدات، هاوكات ئاژانسەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو سەرۆكی كۆریایی باكووریش بەنامەیەك وەڵامی سەرۆكی روسیای داوەتەوە و تێیدا تەئكیدی لەبەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات كردۆتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە لە جەنگی دووەمی جیهانی و لە دوای ئازادكردنی كۆریایی باكوور لە دەستی ژاپۆن، روسیا و كۆریایی باكوور هەموو كات پەیوەندییەكی باشیان هەبووە و وەك دوو هاوپەیمانی ستراتیژی كارییان كردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە