کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا ئیدانەی هێرشەكەی قودس دەكات

.

03:44 PM - 15/08/2022

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە توندی ئیدانەی هێرشەكەی قودسی كرد و لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد لەو هێرشەكەدا هەشت كەس بریندابوون كە پێنجیان ئەمریكین.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە ئەمریكا لە نزیكەوە لەگەڵ هاوبەشە ئیسرائیلییەكان دەمێنێتەوە و لە بەرامبەر ئەو هێرشەدا بە توندی لەگەڵیان دەوەستنەوە و ئاماژەی بەوەش كردووە هیچ شتێك لە پێش سەلامەتی و ئاسایشی هاوڵاتیانی ئەمریكا نییە لە وڵاتای دەرەوە و بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەن و  بەردەوام دەبن لە چاودێریكردنی دۆخەكە لە نزیكەوە.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بڵاویكردبووە چەكدارێك لە قودس هەڵیكوتاوەتە سەر پاسێك، بەو هۆیەوە هەشت كەس برینداربوون، كە پێنجیان ئەمریكی بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە