کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران: گفتوگۆكان سەبارەت بە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی بەردەوامن

.

03:39 PM - 15/08/2022

گفتوگۆی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا سەبارەت بە چالاككردنەوەی رێككەوتننامەی ئەتۆمی بەردەوامە و ڕوسیا و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا گەشبینی خۆیان سەبارەت بە گەیشتنە ئەنجامی گفتوگۆكان دەردەبڕن، لەو بارەیەوە ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكدا تەئكیدی لە بەردەوامی گفتوگۆكان كردەوە و ڕایگەیاند ئەگەر وڵاتانی رۆژئاوا ڕێز لە مەرج و هێڵە سوورەكانی تاران بگرن، هیوایەكی زۆر هەیە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی چالاك بكرێتەوە، كەنعانی راشیگەیاند بەراورد بەڕابردوو گفتوگۆكان بەرەوپێشچوونی بەرچاویان بە خۆیانەوە بینووە و ئەگەر ئەمریكا و رۆژئاوا مەرج و داواكارییەكانی ئێران جێبەجێبكەن گفتوگۆكان دەگەنە ئەنجامێكی دڵخۆشكەر بۆ هەردوولا، لێدوانەكەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێت میخایل ئۆلیانۆڤ، نوێنەری ڕوسیا لە گفتوگۆكانی ڤییەنا، لە لێدوانێكدا گەشبینی خۆی بەچالاكردنەوەی رێككەوتننامەی ئەتۆمی نیشاندا و رایگەیاند گفتوگۆكان بەرەوپێشچوونی زۆریان بەخۆیانەوە بینیوە و بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا بگەنە رێككەوتن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە