کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاسایشی سلێمانی :لەکاتی ڕووبەڕوبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستەکان هاوڵاتیەکی شارەکەمان کە لە خێزانێکی دڵسۆز و خەباتگێرن شەهید بوو

.

10:01 AM - 15/08/2022

:ئاسایشی سلێمانی 

لەکاتی ڕووبەڕوبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستەکان هاوڵاتیەکی شارەکەمان کە لە خێزانێکی دڵسۆز و خەباتگێرن  شەهید بوو

 

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی:

 

پاش  نیوەڕۆی ئەمڕۆ  یەکشەممە ٢٠٢٢/٨/١٤ لەکاتێکدا هێزەکانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەئەرکێکی فەرمیدا و لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر لەناوبازاڕی شاری سلێمانی هەستان بەدەستگیرکردنی دوو تیرۆریست ، لەکاتی

 دەستگیرکردنیاندا تیرۆریستەکان هەوڵیاندا خۆیان  

دەرباز بکەن ، بەڵام هێزەکانمان لێیان هاتنە دەست و قۆڵبەست کران ، جێگەی داخە لەکاتی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ تیرۆریستەکان هاوڵاتیەکی شارەکەمان کە لە خێزانێکی دڵسۆز و خەباتگێرن  شەهید بوو ، وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەوپەڕی دڵتەنکی خۆمان و پرسە و ماتەمینی  ڕادەگیەنین ، داواکارین لەخوای پەروەردگار بە بەهەشتی شاد بکات .

دوا بەدوای ڕووداوەکە دەست بەجێ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا و لیکۆڵینەوە بەردەوامە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە