کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاراس محەمەد ئاغا.پێشوازی لە بەرپرسی نوسینگەی تایبەتی حەیدەر عەبادی دەکات

.

08:10 PM - 14/08/2022



نیوەرۆی رۆژی یەك شەمە ١٤ی ئاب ٢٠٢٢ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەلبەندی حەوتی نەینەوا بە ئامادەبوونی جێگر و کارگێرانی مەلبەند پێشوازی کرد لە (عەمار جبوری) بەرپرسی نوسینگەی تایبەتی (د.حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عیراق
مەبەستی سەرەدانەکەیان بۆ پیرۆزبایی کردن بوو لە ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا وەك لێپرسراوی مەلبەندی حەوتی نەینەوا پیرۆزبایی خۆیان و دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عیراقیان گەیاندە ھەڤاڵ ئاراس و پشتگیری و پشتیوانی خۆیانیش بۆ دەربری لەشاری موسڵ
لە دیدارێکدا دواین پێشھات و گۆرانکاریە تازەکانی عیراق و پێکھیانی حکومەتی نوێ و دانانی سەرۆک کۆماری عیراق کە پشکی یەکێتیە تاوتووی کرا
لەکۆتایشدا ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەلبەند سوپاسی تایبەتی دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عیراق و کاك عەمار جبوری بەرپرسی نوسینگەی تایبەتی و شاندی لەگەڵ کرد بۆ ئەم سەرەدان و پیرۆزباییکردنە ھیواشی خواست ئەم جۆرە سەرەدانانە بەردەوامی ھەبێت نێوانیان .

نوسینگەی راگەیاندنی لێپرسراوی مەلبەند

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە